زەرەرمەندانی کەیسەکەی سلێمان هەڵشۆیی داوای یارمەتی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکەن

SNN
ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە مامەڵەیاندا لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی زیانیان پێگەیشتوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە ڕاپەڕین ئەنجامدا و بڕیاریشە داوای یارمەتی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی بکەن.
نوێنەری ئەو هاووڵاتییانە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەنجومەنەکەمان کە ناومانناوە ‘ئەنجومەنی مافخوراوان’ پاش کەمێکی دیکە سەردانی دەباشان دەکات و داوا لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات کە مافەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، دەشڵێت: “ئومێدێکی زۆرمان هەیە کێشەکەمان چارەسەربکرێت”.
وتیشی: “دادگا لەم کەیسەدا کەمتەرخەم نەبووە، بەمنزیکانە یاداشتێکی دیکەش دەدەینە پەرلەمانی کوردستان، هاوکات خوازیارین بە رێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەکەمان چارەسەربکەین”.
نوێنەری ئەو هاووڵاتیانە رەتیکردەوە هیچ بەرپرسێک لەپشت تۆمەتبارانەوە بووبێت، وتیشی: “لە ئێستادا سەردانیکردنی سلێمان هەڵشۆیی قەدەغەکراوە، ناوبراو هیچ پارەیەکی لەلا نەماوە و ئەو پارەیەی کە هەیە لەلای شەریکەکانیەتی”.
باسی لەوەشکرد: “ئەو زیانە ماددیەی کە بەهۆی مامەڵەکانەوە بەر هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە، چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، لەنێویشیاندا حاڵەتێکی جیابوونەوەی هاوسەران و هەڕەشەی کوشتنیش لە کەسێکی دیکە دەکرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


