“سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى پشكى كورد ده‌كه‌ن له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا”

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه رێككه‌وتنى سیاسی‌یان پێویسته، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژیش ده‌ڵێت: “پشكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه باسى لێوه‌ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د به‌له‌داوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتوون و پێویستیان به رێككه‌وتنى سیاسى هه‌یه”.
له‌باره‌ى گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێن محه‌مه‌د به‌له‌داوى وتیشى: “ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه باسیان لێوه‌ده‌كرێت گرنگترینیان بریتین له: نه‌وت، نرخى دۆلار، بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان، قه‌باره‌ى كورتهێنانى بودجه، رێژه‌ى دامه‌زراندن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى باسكردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “باسكردن له پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه”.
محه‌مه‌د به‌له‌داوى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: “كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یاخود سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بده‌ن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



