“په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى دوورخستنه‌وه له وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌كات”

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌و بابه‌تانه ئاشكرا ده‌كات كه وه‌زیرى دارایی پرساندن ده‌كرێت له‌سه‌ریان و ده‌ڵێت: “وه‌زیرى دارایی نزكبووهتهوه له‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى دووربخرێته‌وه”.
یوسف كیلابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه خاوه‌نى بیرۆكه‌ى پرساندنى عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراقه و تا ئێستا توانیویه‌تى 133 واژوو كۆبكاته‌وه بۆ پرساندنى ئه‌و وه‌زیره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه وه‌زیرى دارایی عێراق شكستى تێدا هێنا دیاریكرنى سه‌رچاوه جیاوازه‌كانى داهاتى عێراق بوو، له‌و باره‌یه‌وه لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه وه‌زاره‌تى دارایی شكستى تێدا هێناوه و وه‌زیرى دارایی لێى به‌رپرسه بریتییه له بابه‌تى هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و پشتبه‌ستن به قه‌رز، چونكه ئێستا ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌برى ئه‌وه‌ى پشت به زیادكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات ببه‌ستێت، قه‌رز ده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا یوسف كیلابى باس له دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلاریش ده‌كات كه له‌باره‌یه‌وه لێپێچینه‌وه له وه‌زیرى دارایی ده‌كرێت و روونیده‌كاته‌وه: “یه‌كێك له كاره‌ساته‌كان كه وه‌زیرى دارایی به‌سه‌ر عێراقدا هێناویه‌تى له ساڵى 2020 بریتییه له بابه‌تى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، كه ئه‌مه ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه و دهستپێلهكاركێشانهوه زیادده‌كات و ده‌یخاته سه‌ر رێگاى دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى”.
پێشتر ناجى سه‌عیدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ى تووندى له هه‌مان وه‌زیر گرت و رایگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایی عێراق وه‌زیرێكه كه ئاستى سفره، چونكه له ساده‌ترین شته‌وه كه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق نایزانێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


