“هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت”

كێڵگهیهكى نه‌وت له عێراق | فۆتۆ: AFP/Getty Images
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیداون پێچه‌وانه‌ى یاسا و ده‌ستوورن، راشیده‌گه‌یه‌نێت: داوایانكردووه گرێبه‌سته‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حسێن عیقابى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى “نه‌هجى وه‌ته‌نى” به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ئێمه داواكارییه‌كه‌مان نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ نوێنه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان، چونكه زۆر به‌ڕوونى ئه‌م گرێبه‌ستانه پێشێلكردنى یاسا و ده‌ستوورى عێراقه”.
وتیشى: “گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى به‌شێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه له عێراق كراون له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان هیچ پاڵپشتییه‌كى یاساییان نییه، ده‌ستوورى عێراق رێگه‌نادات كه هه‌رێم یان پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌مه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدراڵیدایه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا حسێن عیقابى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانى ئه‌م گرێبه‌ستانه ئه‌وه‌یه كه تێچوویه‌كى زۆر ده‌هێنن بۆ عێراق ته‌نیا 35 بۆ 40%ى داهاتى ئه‌م كێڵگانه بۆ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكارى به‌په‌له بگرنه‌به‌ر و هه‌نگاوى جددى بنێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گرێبه‌ستانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه بكرێت كه هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێك كه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراقه و تێچووى گرێبه‌سته‌كانیان پێنه‌ده‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


