فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی ده‌كات

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ وهفدێكى فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى داراییدا كردووه، ده‌شڵێت: “چه‌ند داواكارییه‌كمان له‌باره‌ى مووچه و بودجه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی كرد”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ختیار شاوه‌یس، وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی فراکسیۆن بە سەرۆکایەتی ئاڵا تاڵەبانی، سه‌رۆكى فراكسیۆن و ژمارەیەک لە ئەندامانی فرکسیۆنەکەمان لە بەغدا بەشداريمان کرد لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران”.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌شداریكردنیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ختیار شاوه‌یس باس له‌وه‌شده‌كات: “مه‌به‌ستى یه‌كه‌م بریتی‌بوو له پشکی کورد لە بودجە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئه‌ندامانى فراکسیۆن داوایانکرد، مووچەی هاوڵاتییانی کوردستان چیدیکە نەکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان، پێویستە ئەندامانی لیژنەی دارایی وەک نوێنەری هەموو خەڵک سەیری ئەم کێشەیە بکەن و دۆخی نەخوازراوی هاووڵاتییان لە هەرێم لەبەرچاو بگرن”.
وتیشى: ” لە بەشێکی دیکەدا ئەوە روونکرایەوە کە هاووڵاتییان لەبەر نەبونی مووچە و گەنجانمان بەهۆی نەبوونی دامەزراندن و نەبوونی کار و کەسابەت خۆپیشاندان دەکەن، هەربۆیە پێویستە هەموو لایەک و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی عێراق خۆیان بە بەرپرسیار بزانن، نابێت ناکۆکی سیاسی ببێتە هۆكارى سزادانی گەنج و هاووڵاتییان لەهەر پارێزگایەکی عێراق بێت”.
به‌ختیار شاوه‌یس باس له‌وه‌شده‌كات: “داوامان لە لیژنەی دارایی کرد کە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم لەبەرچاو بگرن و گوشاری زیاتری یاسایی لەسەر حکومەت دابنێن بۆ ئەوەی لەوەزیاتر جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەستی دەستیان پێنەکرێت و لەچاوەڕوانیدا نەمێننەوە”.
له‌باره‌ى هۆكارى دووه‌مى به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لیژنه‌ى داراییدا وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه روونده‌كاته‌وه: “وەفدی فراکسیۆن بەوردی کێشەی زەویە کشتوکاڵییەکانیان لە کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی تری هاوشێوەی بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی روونکردەوە، کە دواجار بووە هۆی تێگەیشتنی باش لەناو لیژنەی دارایی و پاڵپشت بەبڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2007ى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری گرنگیان لەبارەوە درا کە ئومێدەوارین لە ئایندەی نزیکدا کاریگەری ئەرێنی هەبێت”.

به‌شداریكردنى فراكسیۆنى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


