وەزارەتی پێشمەرگە ” هیچ جۆرە جوڵە پێکردنێکی نائاسایی پێشمەرگە بەرامبەر سوپای عێراق نەکراوە”

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN
وەزارەتی پێشمەرگەی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە هیچ جۆررێک جوڵەی ناسایی بە پێشمەرگە نەکراوە بەماربەر سوپای عێراق بەڵکو تەنیا جوڵەی پێشمەرگە بۆ زیادبوونی جوڵەی داعش دەگەرێتەوە لە ناوچەکانی قەرەچووغ و مەخمور.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌یەنین: هیج جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه, پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە. له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


