كۆمپانیاى سۆمۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كورتهێنانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌ده‌دا

باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" | فۆتۆ: Al Mayadeen
SNN
كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق ناسراو به “سۆمۆ” له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكارى كورتهێنانى هه‌نارده‌كردن و خستنه‌بازاڕى له ساڵى 2020دا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: یه‌كێك له هۆكاره‌كان بریتییه له هه‌رێمى كوردستان.
روونكردنه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ڕێگه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “شێوازى كه‌مكردنه‌وه‌ى خستنه‌ڕوو و به‌بازاڕكردنى نه‌وت ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ى كه كۆمپانیا جیهانییه‌كانی و رێكخراوى ئۆپیك دیاریده‌كه‌ن، ساڵى رابردوو به‌هۆى پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كانى ئۆپیكه‌وه عێراق خستنه‌بازاڕى نه‌وتى كه‌مكرده‌وه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى خستنه‌بازاڕى نه‌وت”.
كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باسى له هه‌رێمى كوردستانیش كردووه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت و ره‌وانه‌نه‌كردنى له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه یه‌كێكبوو له هۆكاره‌كانى كورتهێنانى خستنه بازاڕى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان”.
كۆمپانیاى سۆمۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى و پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نییه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ى نرخى نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێمى كوردستان نییه”.
له‌باره‌ى به‌راوردى نرخى نه‌وتى كه‌ركوك له ئێستا و رابردوودا سۆمۆ ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “نرخى فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك له ئێستادا كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌فرۆشرێت زۆر له‌و نرخه زیاتره كه له رابردوودا له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه فرۆشراوه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



