بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی: چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنم دراوە

SNN
بەڕێوبەرى پێشووى ئاسایشى سلێمانى رایدەگەنێت: “لە ماوەى ساڵانى کارکردنم ئەوە بە دەستکەوت دەزانم کە ئەمنیەتیەکى تەواوم بۆ هاووڵاتیان بەجێهێشتووە و تاجى سەرى من متمانەى خەڵک بوو بە توانا و کارەکانم”.
لیوا حەسەن نوورى، بەرێوەبەرى پێشووى ئاسایشى سلێمانى لە پاش خانەنشین بوونى بە SNN راگەیاند: “ئەوەى دەبێتە هۆى مەترسى لەسەر شار لە رووى ئەمنیەوە نەبوونى یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکانە چونکە حزبەکان کاتێک یەکڕیز نەبوون هێزە ئەمنیەکانیش ناتوانن وەکو پێویست ئەرکى خۆیان جێبەجێ بکەن”.
وتیشى: “لە ماوەى ساڵانى کار کردنمدا تۆمەتبارێکى زۆرمان دەستگیر کردوە بەڵام مەترسیدارترینیان ئەوانە بوون کە هەوڵى سەربڕنى خەڵکىان داوە و یان ئەو تیرۆرستانەى کە پشتێنى بۆمب رێژکراویان پێبووە ویستویانە خۆیان بە کەسایەتیە دیارەکاندا بتەقێننەوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد” چەندین جار هەوڵى تیرۆرکردنى خۆم و خێزانەکەم دراوە ئەو هەوڵانەش بۆ ئەوە بووە کە من لە کارەکانم سارد ببمەوە بەڵام من زیاتر هەوڵەکانم خستە سەر یەک بۆ لە ناو بردنى ئەو دەستە رەشانە”.
لە بارەى ئەوەى ئایا لە پاش خانەنشین بوونى دەیەوێت چ کارێک بکات؟ وەستا حەسەن ووتى”من ئێستا ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانم و دەمەوێت لەسەر رێبازەکەى هەڤاڵ مام جەلال درێژە بە سیاسەت بدەم لە نێو حزبەکەمدا”.
لە وەڵامى ئەو پرسیارەى کێ ناسناوى (پاشاى ئارامى)پێبەخشیەوە، رایگەیاند”ئەو ناسناوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێم بەخشرا شەو رۆژم دەخستە سەر یەک لە پێناو ئاسایشى شاردا کاتێک سەرم هەڵبڕى وەک رێزێک لە ماندوو بوونم هاووڵاتیان تاجى پاشاى ئارامیان خستبووە سەر سەرم ئەوە دەبێتە هۆى ئاسودەیم لە پاش خانەنشین بوونم”.
هاوکات لە بارەى ژیانى تایبەتى خۆیەوە و سەرقاڵى بە کارى رۆژانەى ئاماژەى بەوە کرد “یەکێک لە خولیاکانم ئەنجامدانى وەرزشە و بەیانیان لە کاتژمێر 6ى بەیانیەوە هەڵدەستام و پێش هەموو شتێک وەرزشى رۆژانەم ئەنجامدەدا دواتر دەچوومە سەر کارەکەم و دەمەوێت لە پاش خانەنشین بونیشم بەردەوام بم لە وەرزش کردن و کۆ کردنەوەى ئەرشیفەکانى رابردووم چونکە زیاتر کاتم بۆ دەمێنێتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


