“سعودیە و ئیمارات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەهێزدەکەن”

SNN
سعودیە و ئیمارات هەوڵە سەرەتاییەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئەوەش بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاسایشی ناوچەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، ئەو دەستپێشخەریەی ئیمارات و سعودیە بەشێوەی نهێنی و ئاشکراش ئەنجامدراوە و لەدوای ئەوە دەستیپێکردووە کە سعودیە و ئیمارات ناکۆکیەکانیان لەگەڵ قەتەڕی دۆستی تورکیا وەلانا و بڕیاریاندا پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
بەرپرسێکی تورکیا رایگەیاندووە: تورکیا و ئیمارات گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەکە بوونیان هەیە، بەتایبەت دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان پایتەختەکانیان کە بەهۆی کۆرۆناوە راگیراوە”.
ئەو بەرپرسە تورکیە کە ئاگاداری گفتوگۆکانە دەڵێت، تا ئێستا پرسی پشتیوانی تورکیا بۆ ئیخوان موسلیم و نیگەرانییەکانی ئەبوزەبی و ریاز لەوبارەیەوە تاوتوێ نەکراوە.
ئەو ئاژانسە ئەمریکیە ئەوەشی بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەستپێشخەریە لەکاتێکدایە کە تورکیا و ئیمارات و سعودیە رووبەڕووی سیاسەتی نوێی ئیدارەی جۆو بایدن دەبنەوە کە پێشبینی دەکرێت هەڵوێستی بەرامبەر ئەو سێ وڵاتە توندبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


