ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەوان بۆ ئەرکێک دەهێنێتە عێراق

هێلیکۆپتەری ئێس ئێچ شینۆک
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازە ژمارەیەک فڕۆکەوانی سەربازیی خۆی بۆ چەند ئەرکێک بۆ ماوەی 9 مانگ لە عێراق و کوێت جێگیر بکات.
گاردی نیشتمانیی ئەمریکا لە ویلایەتی مینیسۆتا بەمیدیای وڵاتەکەی وتووە “زیاتر لە 60 فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوان بەرەو عێراق و کوێت بەڕێکەوتوون بۆ ئەرکێک کە ماوەی 9 مانگ دەخایەنێت لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی (عەزم و درع)دا”.
ڤنسنت جۆنسیۆر فەرماندەی هێزێکی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت “لەمیانی جموجۆڵەکانماندا بە هێلیکۆپتەری سی ئێچ 47ی شینۆک بە ئەرکەکانمان هەڵدەستین و پشتیوانیی هێزی پیادە دەکەین”.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



