یهكێتى: له رابردوودا یەکگرتوو وەک ھێزێکی سیاسی میانڕهو رۆڵی ئیجابی ههبووه له پرۆسەی سیاسیدا

لۆگۆى یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان و یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ شهممه 27 ساڵ تێپهڕدهبێت بهسهر دامهزراندنى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستاندا، بهو بۆنهیهوه مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پهیامێكى پرۆزبایی ئاراستهى ئهو حزبه كرد و دهڵێن: یەکگرتووی ئیسلامی لە ساڵانی رابردوودا، وەک ھێزێکی سیاسی میانڕهو، لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندا رۆڵی ئیجابی ھەبووە.
له بهشێكى پهیامهكهى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووه، “ئومێدەوارین ئەم یادەتان ببێتە ھەوێنی قووڵبونەوەی تەبایی و ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکانی کوردستان، لەپێناوی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان”.
دهقى پهیامهكه
بەرێز / یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بابەت/ پیرۆزبایی
بەسڵاوێکی گەرمەوە، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی یادی 27 ساڵەی ئیعلانکردنی یەکگرتووتان لێدەکەین.
ئومێدەوارین ئەم یادەتان ببێتە ھەوێنی قووڵبونەوەی تەبایی و ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکانی کوردستان، لەپێناوی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ساڵانی رابردوودا، وەک ھێزێکی سیاسی میانڕەو، لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندا رۆڵی ئیجابی ھەبووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبایەخەوە لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردوولا دەروانێت، ھیوادارین پەرەی پێبدەین.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



