
شاری موسڵ
SNN
بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت “رێژەی هەژاریی لە پارێزگاکە گەیشتووەتە 38٪ بە واتای یەک ملیۆن 800 هەزار کەس لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
نەوفەل سلێمان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاندووە “ئەو ژمارە زۆرەی هەژاران بەسەر هەموو پارێزگاکەدا دابەشبووە بەجۆرێک قەزای بەعاج لە ریزبەندی یەکەمدایە لەڕووی هەژارییەوە دوای ئەویش قەزای خەزر و ئینجا تەلەعفەر و پاشان قەزای موسڵ”.
بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکردووە “وەزارەتی پلاندانان بە دوو رێگا خەریکی رێگرتنە لەو دیاردەیە “یەکەم کردنەوەی پرۆژەی جۆراوجۆرە بۆ ئەو شوێنانەی زۆرترین هەژاری تێدایە لەگەڵ دانانی سندوقێکی گەشەپێدان کە 6 گوندیش لەخۆ دەگرێت”.
رۆژی 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش شاری موسڵ بە تەواوی كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش.
لە لێدوانێکی پێشوویدا لەبارەی کەوتنی شارەکە بۆ ژێر دەستی داعش، نوری مالیکی لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئافاق وتی: “رووداوەکە پیلانگێڕیی بووە بەجۆرێک کە سوپای عێراق کشانەوە بەخۆی بکات و بەرپەرچی هەر هێزێکیش بداتەوە هەوڵبدات ببێتە بەربەست لەبەردەمیان”.
مالیکی راشیگەیاندووە “گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان گۆڕدران بۆ سەربازگەی پڕچەککراو کە پلان وابووە لەگەڵ رووخاندنی رژێم لەسوریا، دەسەڵات لەعێراقیش بڕووخێنرێت لەسەر دەستی داعش”.
رۆژی 10ی مانگی تەمموزی ساڵی 2017 لە ئۆپراسیۆنێکی سوپای عێراق و پێشمەرگە و بە هەماهەنگیی هێزی هاوپەیمانان، شاری موسڵ بە تەواویی لە دەست داعش رزگار کرا.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



