بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ركه‌س پێشێلكارى یاسا بكات بێ سزا ده‌رناچێت له هه‌ر ئاستێكدا بێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركه‌س پێشێلكارى یاسا بكات بێ سزا ده‌رناچێت له هه‌ر ئاستێكدا بێت، ده‌شڵێت: “رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامى سلێمانى”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى بۆردى رێكخراوه دیموكراتییه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستانیی كرد كه به مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و بۆرده و دانانى پلانى نوێى كاركردنى سازكرابوو له شارى سلێمانى.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “رێكخراوه‌كان ئۆرگانێكى گرنگى یه‌كێتین، بۆیه پێویسته به‌و ئه‌ركه گرنگه هه‌ڵبستن كه له‌سه‌ر شانیانه و كارى بۆ بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى زیاتر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى پلانێكى تۆكمه‌وه ئه‌نجام بده‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسى له پێشێلكردنى یاسا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له هیچ كه‌سێكى قبوڵناكه‌ین پێشێلكارى یاسا بكات جا له هه‌ر پله و ئاستێكدا بێت، چونكه یاسا له سه‌روو هه‌مووانه‌وه‌یه”.
بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ركه‌س پێشێلكارى یاسا بكات بێ سزا ده‌رناچێت له هه‌ر ئاستێكدا بێت”.
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسى له ئارامى سلێمانیش كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: “رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامى سلێمانى، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاووڵاتییانى ته‌واوى كوردستان و ئه‌م شاره‌ش له ئارامیدا بژین”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



