“لێکنزیکبوونەوەیەکی گەورە لە نێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران دروستبووە”

بەشیر حەداد
SNN
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لێکتێگەیشتوون و لێکنزیکبوونەوەیەکی گەورە لە نێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران دروستبووە.
حەداد بە سایتی “بغداد الیوم”ی راگەیاند: شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی گفتووگۆکانیان زۆر راشكاوانەیەو چی هەبێت هەردوولا بەیەکی دەڵێن، لای خۆشییەوە لیژنەی دارایی هەر پرسیارێکی هەبووبێت شاندی هەرێم توانیویەتی بە ژمارەو داتا وەڵامی خۆیان بدەنەوە، گفتووگۆکانیش بۆیە تا ئێستا درێژەیان هەیە هەردوولا بۆ چارەسەرێکی گونجاو دەگەرێن تا پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگەبکەوە”.
حەداد لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی روونکردەوە، گەرانەوە بۆ دەستوور بە چارەسەری تەواوەتی دەزانێت تا مافی تەواوی پێکهاتەو قەوارەکانی عێراق زامن بکات، وە درێژەدان بەم گفتووگۆیانە بە مانای قوڵکردنەوەی کیشەکان نییە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەڵکو بۆ دزۆینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاوە تا هەمووان بتوانین پێکەوە بگەنە رێککەوتن.
دوێنی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات، هەروەها رادەستکردنی تەواوی نەوتی هەرێم بە بەغدا کارێکی نا دەستوورییەوە قابیلی قبوڵ نییە لەلایەن هەرێمەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



