داوا ده‌كرێت وه‌زیرى دارایی عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى هه‌رێم بدات

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له بانكى بازرگانى عێراق داواى روونكردنه‌وه له وه‌زیرى دارایی ده‌كات و ده‌ڵێت: “پێویسته بزانین كێ سوودمه‌ندبووه له‌و قه‌رزانه”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا 40 ملیار دینارى له بانكى بازرگانى عێراق قه‌رزكردووه به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان كردن له پرۆژه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌مال محه‌مه‌داوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكه‌وه داواى روونكردنه‌وه‌ى له وه‌زیرى دارایی كرد، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “داوا ده‌كه‌م عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیر دارایی عێراق روونكردنه‌وه بدات له‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان كردونى له بانكى بازرگانى عێراق”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه داواكارییه‌كه‌ى كردووه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویسته وه‌زیرى دارایی به‌پێى ئه‌وه‌ى كه له مادده‌ى 11ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه، روونبیكاتهوه كه ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه كراون بۆ چى خه‌رجكراون و كێ سوودمه‌ندبووه لێیان”.
داواكارییه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا هه‌رێم و ناوه‌ند له گفتوگۆدان له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له‌و باره‌یه‌وه بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: “شاندی هەرێم بە ژمارە توانیویەتی وەڵامی تەواوی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاراستەی کردوون و لێکنزیکبوونەوەی گەورەش لە نێوان هەردوولا هەیە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


