
چەکدارانی داعش
SNN
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆف رۆژی چوارشەممە قسەی بۆ ژمارەیەک دیپلۆمات کرد و رایگەیاند گرنگە وڵاتان بەردەوام بن لەسەر لە ناوبردنی تیرۆر، ئاشکراشی کرد “لە عێراق و سووریا 10 هەزار چەکداری داعش ماون”.
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆف، سەرۆکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند “نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا ماون، کە زۆربەیان هەوڵدەدەن لەماوەی درێژمەودادا لە عێراق دەست بە چالاکی بکەنەوە”.
لە عێراق، هیچ شار و گوندێک بەدەست داعش نەماوە، بەڵام بەپێی وتەکانی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان چەکدارەکان “رێکخراون و لە ناوچە بیابانی و دەشتەکانی نێوان هەردوو سنوور خۆیان حەشاردەدەن و هێرش دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر شکاندنی داعش، هێشتا نزیکەی 27 هەزار و 500 منداڵ لە مەترسیدان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لەنێویشیاندا نزیکەی 8 هەزار منداڵ کە خەڵکی 60 وڵاتن، ئەمانەش جگە لە منداڵە عێراقییەکانی کەمپـی هۆل.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



