خولوسى ئاكار: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكوورى عێراق تووندتر ده‌كه‌ین

خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
وه‌زیرى به‌رگریی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌گرین، ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانمان له باكوورى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) كه به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: “هه‌تاوه‌كو تیرۆریستێك مابێت ئێمه رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه و ئۆپراسیۆنهكانیشمان له باكوورى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “ئێمه رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌گرین، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌رمان ئه‌ركى سه‌رشانمانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى به‌رگریی توركیا باسى له ڕۆژئاواى كوردستانیش كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆ ئێمه یه‌په‌گه و په‌كه‌كه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه و به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانهكانمان له دژیان له سوریا”.
هاوكات ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئاشكرایكرد، “له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى گهریلاكانى په‌كه‌كه و سه‌ربازانى سوپاى توركیا له چیاى گاره سێ سه‌رباز كوژراون و سیانى تریش بریندار بوون”.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت.
هاوكات میدیاى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “شه‌ڕێكى قورس له چیاى گاره له‌نێوان سوپاى توركیا و گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستیپێكردووه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



