63 وەزیری ئێستا و پێشووی عێراق لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون

کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
دەستەی دەستپاکی عێراقی رایگەیاند، 63 وەزیری ئێستا و پێشووی عێراق ساڵی رابردوو تێوەگلابوون لە گەندەڵییەوە.
دەستەی دەستپاکی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، 63 وەزیری عێراقی ئێستا و پێشوو رووبەڕووی 92 تۆمەتی گەندەڵی بوونەتەوە، ئەوەش لە ماوەی ساڵی 2020دا.
دەستەی دەستپاکی ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە: هەشت هەزار و 891 کەس لە عێراق تۆمەتی گەندەڵییان رووبەڕووکراوەتەوە و لەو نێوەندەشدا 854 کەسیان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
دەستەی دەستپاکی تا ئێستا ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی بڵاونەکردووەتەوە کە تۆمەتی گەندەڵییان خراوەتەپاڵ، جۆری گەندەڵییەکانیش ئاشکرانەکراون.
بە گوێرەی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


