سێ برای سوری بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی لە ئەڵمانیا و دانیمارک دەستگیر کران

پۆلیسی ئەڵمانیا
SNN
میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە “سێ کەس دەستگیر کراون کە برای یەکترن و خەڵکی سوریان، بڕێکی زۆر مادەی کیمیاویان پێبووە لەگەڵ چەند دروشمێکی داعش-دا بەنیاز بوون کاری تیرۆریستی لە ئەڵمانیا و دانیمارک ئەنجامبدەن”.
سایتی دێر شپیگلی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە “پیاوێکی تەمەن 30 ساڵ دەستگیر کراوە کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ویستوێتی 10 کیلۆ کبریت و گیراوەی ئەلەمنیۆم لە پۆڵەنداوە بکڕێت و بینێرێت بۆ برایەکی لە ئەڵمانیا”.
بەگوێرەی گۆڤارەکە، پۆلیس توانیوێتی شوێنی گومانبارەکە دەستنیشان بکات و دەستیشبگرێت بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنیدا کە لەشوێنی مانەوەی خۆی هەڵیگرتبوون.
دوای ئاشکرابوونی پیلانەکە، برایەکی گومانلێکراوەکە لە دانیمارک دەستگیر کراوە و دواتر دەرکەوتووە بڕێکی زۆر بابەتی کیمیاوی پێبووە و بەهۆی ئەویشەوە ناونیشانی سێیەم برایان دۆزراوەتەوە لە ناوچەی هیسن لە ئەڵمانیا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



