
SNN
سیناتۆرە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ هەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێس.
لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بەشێک لە سیناتۆرەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی، دروشمەکانی ئەو کەسانەیان تاوتوێکرد کە مانگی رابردوو هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و گرتەڤیدیۆیەکی نوێیان خستەڕوو بۆ بەهێزکردنی دۆسێکەیان کە تۆمەتبارکردنی ترەمپە بە هاندانی کەسانی ئاژاوەچی.
پارێزەرەکانی ترەمپیش بەرگری لێدەکەن بەوەی ترەمپ مافی ئازادی رادەربڕینی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی روونیبکاتەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ساختەکاری کراوە.
دیموکراتەکان بەتەنیا دەنگی پێویستیان نییە بۆ ئەوەی تۆمەتەکە بەسەر ترەمپدا ساغبکەنەوە و بۆ ئەو کارە پێویستیان بە دەنگی 17 سیناتۆری سەر بە پارتی کۆماری دەبێت.
ئامانجی دیموکراتەکان لە لێپێچینەوەکردن ئەوەیە جارێکی دیکە ترەمپ مافی ئەوەی نەبێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندیدبکاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


