کچەکەی سەدام حسێن چەند نهێنییەک لەبارەی عێراقەوە دەدرکێنێت

وێنەی رەغد لەکاتی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە
SNN
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، رەغد سەدام حسێن کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق نهێنییەکانی مەترسیدارترین ماوە لە مێژووی عێراقدا باسدەکات.
رەغد لە چاوپێکەوتنەکەیدا مەرامی خۆی بۆ داهاتووی سیاسی خۆی باسدەکات لە ئانیندەدا لە عێراق بەوەی دەیەوێت رۆڵێکی سیاسیی وەربگرێت لە وڵاتەکەی خۆی.
رەغد لە درێژەی قسەکانیدا کە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە بەتەواویی، باسی دۆخی ئێستای عێراق و یەکگرتوویی خەڵکەکەی و دەستتێوەردانەکانی ئێران دەکات لە عێراق.
کچەکەی سەدام باسی ئەو ماوەیە دەکات کە تیایدا هەردوو براکەی قوسەی و عودەی قۆڵبەست کران و بە (خیانەت) وەسفیدەکات و هاوکات باسی ئەو ماوەیەش دەکات کە تیایدا باوکی دادگایی کرا و لەبارەی شوێنی گۆڕی باوکیشییەوە قسە دەکات.
هاوکات رەغد کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق باسی چەند یادەوەرییەک دەکات لەگەڵ باوکی لەگەڵ دۆخی شووکردنی بە حسێن کامل و تەنانەت کوژرانیشی.
رەغد سەدام حسێن لەدوای رووخاندنی رژێمی عێراق لەساڵی 2003، كە باوکی سەرۆكایەتی دەكرد، روویكردە وڵاتی ئوردون، ڕەغد لە ساڵی 1968 لەدایکبووە، ئەو کچی سەددام حوسێن و ساجیدە تەلفاحە، باوکی سەرۆکی پێشووی عێراق بووە و دایکیشی نازناوی خانمی یەکەمی عێراقی ھەڵگرتبوو.
ڕەغد دوو برای ھەبوو بەناوەکانی عودەی، قوسەی ھەروەھا دوو خووشکیشی ھەیە بەناوەکانی رەنا و حەلا.
لە ساڵی 1983 ھاوسەرگیری لەگەڵ حسێن کامیل مەجید کرد، کە ناوبراو فەرماندەیەکی باڵای رژێمی سەدام بوو، بەرپرسی پیشەسازیی سەربازیی وڵاتەکەی بوو.
دوای ئەوەی لە سەدام یاخی بوو، چووە ئوردون زانیاری لەبارەی چەکە نھێنییەکانی عێراق بە سی ئای ئەی و دەزگای ھەواڵگریی بریتانی دا.
دواتر سەددام داوای لێکرد بگەڕێتەوە و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەردەکات، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق سەددام داوای جیابوونەوەی لە ڕەغدی کچی کردە فەرمان.
ھەروەھا بەتۆمەتی خیانەت حسێنی کوشت دوای تەنیا چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ عێراق، ڕەغد پێنج منداڵی لە حسێن بووە، سێ کوڕ؛ وەھج، عەلی سەددام ھەروەھا دوو کچ بەناوەکانی بەنان و حەریر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


