یه‌كه‌مین حاڵه‌تى مردن به كۆرۆناى گۆڕاو له ئێران تۆمار كرا

به‌ڕێوه‌چوونى رێكاره‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا | فۆتۆت: AFP /Haidar Hamdani
SNN
زانكۆى پزیشكى قه‌زوین یه‌كه‌مین حاڵه‌تى مردن به كۆرۆناى گۆڕاوى له‌و شاره ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رى هه‌یه ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره بڵاوبووبێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى له زانكۆى پزیشكى قه‌زوین له شارى قه‌زوین له وڵاتى ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “یه‌كه‌مین حاڵه‌تى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو تۆماركراوه كه هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 48 ساڵه”.
زانكۆكه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزانى قوربانییه‌كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاون، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، له ئێستادا سه‌رجه‌میان كه‌ره‌نتین كراون”.
زانكۆى پزیشكى قه‌زوین هۆشدارى ده‌دات له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له شارى قه‌زوین له باكوورى ئێران و ده‌ڵێت، “پێویسته رێكاره پزیشكییه‌كان و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به وردى بگیرێنه‌به‌ر”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى ئێران ئه‌مڕۆ 58 تووشبووى كۆرۆنا له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 7 هه‌زار و 298 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


