عه‌مار حه‌كیم داواى پهیمانێكى نوێى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ده‌كات

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى عێراق | فۆتۆ: AhlulBayt News Agency
SNN
سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه ده‌ڵێت: عێراق پێویستى به حكومه‌تێكى پێشكه‌وتووى مه‌ده‌نى هه‌یه كه پهیمانێكى نوێى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى به‌ڕێوه‌ى به‌رێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌میانى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى رۆژى شه‌هید له به‌غدا وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا عێراق تێیدایه پڕه له ئاڵنگارى و مه‌ترسى، قه‌یرانى ئابوورى هه‌یه، كۆده‌نگى سیاسى نه‌ماوه، شپرزه‌ی و شێواوى وڵاتى گرتووه‌ته‌وه و پێكدادانى به‌رژه‌وه‌ندی هێزه جیاوازه‌كان زۆرترین فشارى خستووه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانى عێراق”.
وتیشى: “دروستبوونى حكومه‌تى ئێستا چه‌ندین قۆناغى بڕى و خوێنى له‌پێناودا رژا، به‌ڵام دیسانه‌وه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه هێزه سیاسییه‌كانى ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر یه‌ك ناسنامه‌ى نیشمانى رێكبكه‌ون و به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر ئه‌و ناسنامه‌یه‌دا كار بكه‌ن”.
عه‌مار حه‌كیم له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باس له حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و به پێویستییه‌كى گرنگ ناویده‌بات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “عێراق پێویستى به ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى سه‌رده‌میانه هه‌یه، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پهیمانێكى نوێى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى حوكمى ئه‌م وڵاته بكات، تاوه‌كو هاووڵاتییان له په‌نایدا به خۆشگوزه‌رانى بگه‌ن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



