تەندروستی عێراق: جۆرە نوێکەی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە عێراق

0
685

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیدەکاتەوە نەوە نوێکەی کۆرۆنا، کە لە ئێران و بەریتانیا و بەشێک لە وڵاتان بڵاوبووەتەوە، گەیشتبێتە عێراق.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “تائێستا بەشێوەیەکى فەرمى هیچ توشبوویەک بە نەوە نوێکەى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە بەڵام تۆمارکردنى هەر حاڵەتێکى توشبوون بەو ڤایرۆسە نوێیە، پیشبینیکراوە”.

وەزارەتى تەندروستى ڕێوشوێنى پێویستى گرتووەتەبەر بۆ بەرگرتن بە گەیشتنى ئەو نەوە نوێیەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە عێراق.

ئەوەش رونکراوەتەوە کە چاوەڕوانى کۆبوونەوەى لیژنەى باڵا دەکەن بۆ تاوتوێکردنى ژمارەیەک بژاردە لەو بارەیەوە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this