
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
SNN
دەیان سیناتۆری ئەمریکا داوا لە جۆو بایدن دەکەن فشار دەخەنەسەر جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا تا هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە بارودۆخی رەوشی مرۆیی لە تورکیا و هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا و داوادەکەن فشار لە حکومەتی تورکیا بکات گۆڕانکاری بکات.
لە یاداشتەکەدا کە واژووی 49 سیناتۆری ئەمریکای لەسەرە نوسراوە: “ئەردۆغان تا دێت زیاتر وڵاتەکەی بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات. ئەو بەشێوەیەکی رێکخراو دەنگی ئۆپۆزسیۆن و میدیای رەخنەگر لە وڵاتەکەیدا بێدەنگ دەکات، دادوەرە بێلایەن و دادپەروەرەکان دووردەخاتەوە و لەجێگەیان کەسانێک دادەنێت کە هاوسۆزی بۆ دەسەڵات هەیە، رۆژنامەنووسێکی زۆری خستووەتە زیندانەکان”.
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا ئەوە نوسراوە: “لە ساڵانی رابردووەوە بەشێوەیەکی بێشەرمانە تورکیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو هێزە کوردییانەی سوریا دەستپێکردووە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، هاوکات ئەنقەرە هانی ئازەربایجانی داوە کە توندوتیژی بەکاربهێنێت لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەرمینیا سەبارەت بە ناوچەی قەرەباغ”.
سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە ناڕەزایەتیەکانیاندا باسیان لە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی روسی لەلایەن تورکیاوە و چەند دۆسێیەکی تاکەکەسی مافی مرۆڤیشیان کردووە.
لە کۆتایی یاداشتەکەشدا دەڵێن ئەمریکا بەردەوام داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسیەتبووە و هاوکاری ئیدارەکەی بایدن دەبین سەبارەت بەو پرسە گرنگانە.
ئەو یاداشتەی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارەکانەوە ئیدانەکرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


