“ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی كێشه‌ى گه‌وره رووده‌دات”

رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بین، ده‌شڵێت: “مه‌له‌فى نه‌وت كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “لیژنه‌ى دارایی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانى هێناوه له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، تاكه بابه‌ت كه ماوه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت بریتییه له مادده‌كانى 10 و 11 كه په‌یوه‌سته به پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌و پرۆژه‌یاسایه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى زانیاى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كێشه گه‌وره‌كه له ئێستادا كێشه‌ى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدایه كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به راده‌ستكردنى نه‌وته‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه”.
ڕێزان شێخ دلێر ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ره‌تیبكاته‌وه نه‌وت راده‌ستبكات تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بین له‌كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى مه‌سرور بارزانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “زۆربه‌ى كات بابه‌تى ئه‌وه باسده‌كرێت ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بكرێت، ئه‌مه ده‌ستوورى نییه و ئێمه‌ش قبوڵى پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم ناكه‌ین”.
وتیشى: “سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه و له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هاتووه رێكبكه‌ون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


