
دوو ژنە بەرپرسەکەی ئیدارەی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان
SNN
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) توانییان بکوژانی دوو بەرپرسی خۆجێیی شارۆچکەی تەل شایەری باشووری حەسەکە دەستگیر بکەن کە مانگی رابردوو پاش رفاندنیان بە سەربڕدراویی دۆزرانەوە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە هێزەکانی نەهێشتنی تاوان سەربە هەسەدە توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن هەستاون بە کوشتنی سەعدە هەرماس هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی تەل شایەر و هند خزەیری جێگری”.
بەپێی بەیاننامەیەکی هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی سەربە هەسەدە، ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوو لە ریفی دێرەزور بۆ هەڵکوتانە سەر شوێنی مانەوەی بکوژەکان کراوە و دواتر قۆڵبەستکراون.
رۆژی 28ی مانگی رابردوو رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوژرانی دوو ژن، کە بەرپرسیارێتییان هەبوو لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان،راگەیاند.
رۆژی دووشەممە 25-1-2021، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە تەرمی دوو ژن لە شارۆچکەی دەشیشە لە گوندەوارەکانی حەسەکە، بە سەربڕاوی دۆزراونەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە، ناسنامەی ژنەکان ئاشکرا بوو، کە بریتی بوون لە؛
– سەعدە فەیس هەرماس، سەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنیی شارەوانیی تەل شایەر
– هند لەتیف حەنیف، بەرپرسی بەشی ئابووریی ئەنجوومەنەکە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


