“ئه‌وه‌ى ئێستا له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رووده‌دات پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره”

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌كاتێكدا كه ده‌رگاى باره‌گاى حزبه كوردستانییه‌كان داخراوه ده‌رگاى ساخته‌كاری ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ى ئێستا له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رووده‌دات ناده‌ستوورییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌لیم هه‌مزه، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ناكرێت هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد و بێ خه‌وش ئه‌نجام بدرێت له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌كاتێكدا كه ده‌رگاى باره‌گاى حزبه كوردستانییه‌كان داخراوه له‌و ناوچانه”.
وتیشى: “به‌پێى ده‌ستوورى عێراق پێویسته ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه به هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ناوچانه ته‌نیا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى راسته‌وخۆى ده‌ستووره، ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه هه‌موو گه‌لى عێراق دهنگیپێداوه”.
سه‌لیم هه‌مزه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویسته كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و حكومه‌تى ناوه‌ندى باره‌گاى حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه، پاشان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه روونه‌دات ئه‌وكات ده‌رگاى ساخته‌كارییه‌كى زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


