پێنتاگۆن: ئەوەندەمان هێز هەیە لە ناوچەکەدا هەڕەشەی ئێران راگرێت

بینای پنتاگۆن
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “وڵاتەکەی ئەوەندە هێزی پێویستی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران ببێتەوە”.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت: “هەمیشە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری چاودێریی توانا و ژمارەی هێزەکانمان دەکات لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
راشیگەیاند “ئەو هێزەی هەمانە لە ناوچەکەدا توانایەکی بەتینیان هەیە بۆ خێرا وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە ژەنەراڵ کینت ماکینزی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دڵنیایی داوە کە هەمیشە هێزەکانمان لە هەموو روویەکەوە ئامادەن بۆ هەر جووڵەیەکی نەخوازراو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


