“رێككه‌وتنى پێشوهختهكرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنى سێ ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن”

پێشڕه‌و ڕه‌ئوف، سكرتێرى پێشووى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
سكرتێرى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ئه‌نجامدرا ته‌نیا رووكه‌ش بوو، ده‌شڵێت: “ئه‌مڕۆ سه‌لمێنرا كه كوتلهبازى ده‌ستى به‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسیدا گرتووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندنی بهڕێوهبهرد به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى سێ ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئاسۆ رەحیم، بە دەنگی 34 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بوو بە سکرتێری باژێڕەکان، شێخ کامیل قادر، بە دەنگی 40 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بوو بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و سەفین مەلا قەرە، بە 44 دەنگ بۆ پۆستى سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هه‌ڵبژێردرا .
له‌دواى پرۆسه‌كه پێشڕه‌و ڕه‌ئوف، سكرتێرى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رده‌م میدیاكان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى راگه‌یاند و ره‌خنه‌ى تووندى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گرت و وتى: “ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه ئه‌نجامدرا ته‌نیا رووكه‌ش بوو، ئه‌مڕۆ سه‌لمێنرا كه كوتلهبازى زاڵه به‌سه‌ر هه‌موولایه‌كدا، پێشتر رێككه‌وتن كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كه‌سانه”.
وتیشى: “پێموایه بزووتنه‌وه گۆڕان كلتورێكى خراپى هه‌ڵبژاردنى داهێنا، مێژووى 12 ساڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شایه‌نى ئه‌وه نه‌بوو ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ناشیرین بكرێت”.
سكرتێرى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ئێستا ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌ندازیارى رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌مڕۆ پۆستیان وه‌رگرت، زۆر به خراپى ئه‌و كاره‌ى كرد، ناكرێت دوو كه‌س ركابه‌رى بكه‌ن، یه‌كیان یه‌ك ده‌نگ بهێنێت و ئه‌ویتریشان 50%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7 hours لهمهوپێش



