تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تەقەی لە هاووڵاتییەک کردووە و پاشان هەڵاتووە

SNN
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە تەقەی لەهاووڵاتیەک کردبوو پاشان هەڵاتبوو.
لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەڕۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2020، تۆمەتبار (س،خ،س) لەدایکبووی ساڵی 1997، لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەکی بەفیشەک بریندار کردوو هەڵات، هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.
ئەوەش هاتووە: شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، لەکاتی دەستگیر کردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا.
ئەوەش ئاشكرا كراوە: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



