سامان به‌رزنجى: 8 سه‌نته‌ر دیاریكراون بۆ پێدانى ڤاكسینى كۆرۆنا له هه‌رێم

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌شت سه‌نته‌ر له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌درێت به هاووڵاتییان، ده‌شڵێت: “گروپى یه‌كه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستین كه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان له به‌رده‌م میدیاكان له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوى ی‌و ئێن دى پى رایگه‌یاند: “بڕیاره كۆتایی مانگى شوبات یان سه‌ره‌تاى مانگى ئازار، ڤاكسینى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا بگاته عێراق به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه، پشكى هه‌رێمى كوردستانیشى تێدا ده‌بێت”.
وتیشى: “له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لیژنه‌یه‌كى باڵامان پێكهێناوه بۆ پرۆسه‌ى پێدانى ڤاكسینى كۆرۆنا ئه‌و لیژنه‌یه هه‌شت سه‌نته‌رى دیاریكردووه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێدانى ڤاكسینه‌كه”.
له‌باره‌ى ئه‌و توێژانه‌ى كه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن، سامان به‌رزنجى ئاشكرایكرد: “چه‌ند گروپێك جیاكراونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا، به‌ڵام گروپى یه‌كه‌م بریتییه له‌و كه‌سانه‌ى كه كارمه‌ندى ته‌ندروستین و به‌ركه‌وتنى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه هه‌یه”.
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دووباره داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كه‌ین و هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان بێت ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


