“هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر چیاى گاره پاش ئه‌و خیانه‌ته هات كه پارتى كردى”

جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاكێن كوردستان
SNN
هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاكێن كوردستان ره‌خنه‌ى تووند له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر چیاى گاره و ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاسانكارییان بۆ سوپاى توركیا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر چیاى گاره پاش ئه‌و خیانه‌ته هات كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردى و هاوكارى ئه‌و سوپایه‌ى كرد”.
جه‌میل بایك ره‌خنه‌ى تووند له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “سوپاى توركیا پێشڕه‌وییان له ئاكرێ و هه‌ریر كرد و پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ئاسانكارییان بۆ كرا هێرشیان له چیاى گاره ئه‌نجامدا”.
هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاكێن كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات: “كۆتاییهێنان به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له چیاى گاره ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیاوه به‌هۆى ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌بوو كه سوپاى ئه‌و وڵاته له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ریكه‌وت”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به تووندى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه هیچ تێوهگلانێكیان هه‌بێت له ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان.
رۆژى هه‌ینى عه‌لى حسێن، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كى نزیك له حزبه‌كه‌ى رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچكان به‌شێك نه‌بووین له ململانێكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و توركیا، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیش نییه له‌نێوان ئێمه و توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته راستبووایه ئه‌وه دۆخى په‌كه‌كه زۆر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه خراپتر ده‌بوو”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ره‌خنه‌ى تووندى له پارتى كرێكارانى كوردستان گرت و به هۆكارى كێشه‌ى دانان بۆ كوردانى باكوور و ڕۆژئاواى كوردستان و وتیشى: “به‌داخه‌وه په‌كه‌كه بوونه‌ته كێشه بۆ كورد له باكوور و پارته سیاسییه‌كانى باكوورى كوردستان، بۆ نموونه هه‌ده‌په پارتێكى سیاسى خاوه‌ن قورساییه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وانه‌وه دۆخى ده‌بینین، له ڕۆژئاواش به‌هه‌مانشێوه بوونه‌ته كێشه بۆ كورد”.
عه‌لى حسێن له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ماوه‌ى رابردوودا پارتى كرێكارانى كوردستان ویستى ئه‌وه‌ى هه‌بووه بێته ناو قوڵاى شاره‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام پێشمه‌رگه رێگه‌ى لێگرتن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


