
SNN
دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج چالاکوانی بادینان دەرکرد کە لە ماوەی رابردوودا بە دەنگی ئۆپۆزسیۆنی ناوچەکە ناسرابوون و هەوڵی رێکخستنی خۆپیشاندانیان دەدا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و هاندان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان سزای شەش ساڵ زیندانی بە سەر هەریەک لە:
شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباریدا سەپاند.
پێشتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڵاویکردبووەوە: سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانیكردنێك لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنووسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



