شارێکی ئەمەریکا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەدات بە سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە

بەکارهێنانی ڤاکسین
SNN
لەکاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان تاوەکو ئێستا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها دەدەن بە هاوڵاتیانی بەتەمەن و کارمەندانی تەندروستی، شارێکی ئەمەریکا ڤاکسینەکە دەدات بە سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە.
شاری سێنتڕاڵ فۆڵز کە دەکەوێتە ویلایەتی ڕۆد ئایلاندەوە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 20 هەزار کەسن، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمەریکای لاتینن و ژمارەیەکی زۆریش لەو کۆچبەرانەی تیایدا دەژین بە فەڕمی تۆمارنەکراون.
ئەم شارە یەکێکە لە قەرەباڵغترین شارەکانی ئەمەریکا و یەکێکیشە لەو شوێنانەی کە لە ویلایەتی ڕۆد ئایلانددا زیانێکی زۆری بەهۆی پەتاکەوە بەرکەوتووە.
ویلایەتی ڕۆد ئایلاند کە دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکاوە پێشنیاری ئەوە دەکات ڤاکسینەکە بدرێت بەو کەسانەی کە مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاتر لەسەرە، لەوانەش کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاترە.
بەڵام شاری سێنتڕاڵ فۆڵز پشتی بەستووە بە بڕیارێکی تایبەتی شارەکە و بوارێکی ڕەخساندووە بۆ پێدانی ڤاکسینەکە بە سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە.
سەرۆکی شارەوانی شارەکە ماریا ڕیڤێرا لەمیانەی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینەکەدا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ” هەر کەسێک لێرە بژی یاخود لێرە کار بکات ئەرکی سەرەکیە ڤاکسینەکەی پێبدرێت.”
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



