سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر حوکمدانی 6 چالاکوان لەلایەن دادگاوە روونکردنەوە دەدات

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
SNN
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی زیندانیكردنی شەش چالاكوانەكەی بادینان رایدەگەیەنێت: “هیوادارم بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەكەنەوە”.
د. رێواز فایەق لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بە سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاكوانەكانی بادینان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاندووە، باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان هەیە، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگاییكردنی ئەمڕۆی بەندكراوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەكی قورس”.
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە، هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەكەنەوە.
ئەمڕۆ 16-2-2021، دادگای دووی هەولێر، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر چالاكوانانی بادینان شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرم، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباری سەپاند، كە بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵیان، ماوەیەكە دەستگیركراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


