ڤیدیۆ.. کچەکەی حاکمی دوبەی دەڵێت “باوکم بەندی کردووم و مەترسی لەسەر ژیانم هەیە”

کچەکەی حاکمی دوبەی
SNN
شاژنە لەتیفە کچی محەمەد بن راشد ال مەکتوم حاکمی دوبەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە میدیای بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “بەبارمتە گیراوم”.
ئەو شاژنە ئیماراتییە ماوەی سێ ساڵە شوێن بزرە، لەو کاتەوە کە لە مانگی ئازاری ساڵی 2018ەوە ویستی هەڵبێت لە خانەوادەکەی و دواتر دەستبەسەر کرا.
لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورتدا کە بۆ هاوڕێکانی ناردووە، لەتیفە دەڵێت: “باوکم بەبارمتە گرتوومی و بەندی کردووم، ترسم لەسەر ژیانی خۆم هەیە”.
لە ڤیدیۆکەدا کە کەناڵەکانی BBC وSky news بڵاویانکردووەتەوە، شاژن لەتیفە دەڵێت: “کۆماندۆکان منیان بیهۆشکرد و بردیانمەوە دەست پیاوەکانی باوکم”.
لە ئێستادا لە کۆشکێک ئەو کیژە 35 ساڵە بەند کراوە و وەکخۆی دەڵێت ئەو ڤیدیۆیانەی لە گەرماودا تۆمار کردووە و بەردەوام لێیدەدرێت و پۆلیس پاسەوانی دەکات کە ژنن.
دوای ناردنی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەش بۆ هاوڕێکانی، لەتیفە لە هاوینی ساڵی 2020ەوە پەیوەندیی بچڕاوە و نازانرێت چارەنووسی لەکوێیە.

Princess Latifa, the daughter of Dubai’s ruler who tried to flee the country in 2018, has been “held hostage” in a villa surrounded by police, according to secret videos to her friends.
Read more: https://t.co/jfpISH0OMt pic.twitter.com/zBE0xiRe8Q
— The Telegraph (@Telegraph) February 16, 2021
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


