له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه پشكى هه‌رێم له بودجه وه‌ڵامى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌درێته‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى مادده‌ى 11 له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كه تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى هه‌رێم نه‌كراوه”.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: “مادده‌ى 11 له پرۆژه‌یاساى بودجه روونه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تى ناوه‌ندى پابه‌ند ناكات به دانه‌وه‌ى قه‌رزه نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “ئه‌م مادده‌یه ماف و ئه‌رك و شایسته‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌رامبه‌ر یه‌كترى له‌ڕووى داراییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ى كه باس له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا باس نه‌كراوه و ته‌نیا قسه‌ى سه‌ر زارى میدیاكانه و بۆ ئه‌وه‌یه كاربكاته سه‌ر ره‌وتى دانووستانه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و رێگه‌بگرێت له گه‌یشتنى ئه‌و دوو لایه‌نه به رێككه‌وتن”.
دوێنێ سێشه‌ممه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای ره‌تكردنه‌وه‌ى مادده‌ى 11ى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كرد كه تایبه‌ته به هه‌رێم و رایگه‌یاند: “مادده‌ى 11 فشارێكى زۆر ده‌خاته‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى، هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان تاكڕه‌وانه ئه‌نجامیداوه، چونكه دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


