“به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت حكومه‌تى عێراق پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا ده‌كات”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى كوتله‌ى رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه گۆڕانكارى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌كرێت، ده‌شڵێت: “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ده‌ستپێده‌كات”.
یونادیم كونا، سه‌رۆكى كوتله‌ى رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی توانى پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بكات ره‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراقى كرد، له ئێستا حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستكارى له چه‌ند مادده‌یه‌كى پرۆژه‌یاساكه‌دا بكات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێن؟ سه‌رۆكى كوتله‌ى رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “گۆڕانكارییه‌كانى كه حكومه‌ت به‌نیازه ئهنجامیانبدات زۆر نین، به‌ڵكو چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى گرنگن كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ئه‌نجامده‌درێن”.
روونیشیده‌كاته‌وه: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌وشێوه به‌رده‌وامه‌ى ئێستا سوودێكى زۆر به پرۆژه‌یاساكه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه زیاتر كورتهێنان كه‌مده‌كاته‌وه”.
یونادیم كونا له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه و به دیاریكراوى رۆژى دووشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌درێت، پاش ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ى كه ناكۆكییان له‌سه‌ره چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش



