ئێران په‌روێزخان و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى تر‌ى سنوورى به‌ڕووى گه‌شتیاراندا داده‌خات

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له كرماشان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیارمانداوه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ڕووى گه‌شتیاراندا دابخه‌ین، ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیاره عێراقییانه‌ى له ئێرانن پاش ئه‌نجامدانى پشكنینى كۆرۆنا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سعود به‌هرام، وته‌بێژى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له پارێزگاى كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایگه‌یاند: “به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو هاتووچۆى گه‌شتیاریمان له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ عێراق تاكلایه‌نانه داخستووه”.
له‌باره‌ى ده‌روازه‌كانه‌وه مه‌سعود به‌هرام ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ده‌روازه‌كانى په‌روێزخان، شوشمێ، خوسره‌وى، سومار و شێخ سه‌له هاتووچۆى گه‌شتیاران تێیاندا وه‌ستاوه”.
وته‌بێژى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆناى گۆڕاو ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كه به‌رده‌وامه كاتى كۆتایی ئه‌م بڕیاره دیارينهكراوه و تاوه‌كو كاتێكى نادیار جێبه‌جێده‌كرێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات: “پێویسته گه‌شتیاران و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه ئێستا له هه‌ردوو وڵاتن پاش پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانى خۆیان”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا هیچ حاڵه‌تێكى نوێى تووشبوون به كۆرۆناى گۆڕاو له كرماشان تۆماركراوه، به‌هرامى ده‌ڵێت: “تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌و نه‌وه گۆڕاوهى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام مه‌ترسى هه‌یه ڤایرۆسه‌كه له عێراق و ئێرانیش بڵاوبێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


