راوێژکاری سەرۆککۆمار” قەدەغەی هاتووچۆ کاریگەری لەسەر سەردانەکەی پاپا نابێت”

پاپای ڤاتیکان و د.بەرهەم ساڵح
SNN
ئیسماعیل حەیدەری راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نابێت لەسەر سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، کە وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بێت.
حەیدەری دەڵێت: راستە کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق بڵاوبووەتەوە بەڵام ئەمە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سەردانی پاپا نابێت و لەو بارەیەشەوە ڤاتیکان هیچ ئاماژەیەکی بە دواخستنی سەردانەکەی پاپا نەکردووە.
پاپای ڤاتیکان وا بڕیارە لە 5 تا 8ی ئازار سەردانی عێراق بکات و بچێتە هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر و موسڵ و نەجەف، لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوەی جەماوەی روودەدات لە هەندێک ناوچەو پاپا لە چەند کۆبوونەوەیەکدا قسە بۆ کرستییەنەکانی عێراق دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ رێنماییەک دەرنەچووە لە کوێدا و بە چ شێوەیەک پاپای ڤاتیکان قسە بۆ هاووڵاتیان دەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



