میدیایەکی روسی: بەرپرسانی عێراق بە نهێنی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
سەرچاوەیەکی حکومی لە عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە، چەندین بەرپرسی حکومی و سیاسی لە عێراق ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە، پێش ئەوەی بە فەرمی رابگەیەندرێت کە ڤاکسینەکە دەگاتە وڵاتەکە.
ئەو سەرچاوە حکومییە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە ماڵپەڕی روسیا تودەی وتووە: لە ماوەی رابردوودا هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە وڵاتەکە کە دیاری یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی بووە، ڤاکسینەکە هەرزوو بەسەر بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی عێراقدا دابەشکراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی، ئەو ڤاکسینەی بۆ عێراق نێردراوە بڕەکەی نزیکەی 10 هەزار بووە و بەسەر بەرپرسان و خێزانەکانیاندا دابەشکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە لە مانگی نیساندا بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار ڤاکسین بگاتە عێراق، بەگوێرەی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


