
SNN
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ بەدەستی گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کوژراوە.
لوکا ئاتاناسیۆ، کە ماوەی چوار ساڵە باڵیۆزی ئیتاڵیایە لە کۆنگۆی دیموکرات، لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی کۆنگۆوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییە سەرەتاییەکان کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئاتاناسیۆ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوژراوە کاتێک گروپە چەکدارییەکان هێرشیان کردووەتەسەر کاروانێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەویان لەگەڵدابووە.
گرووپە چەکدارەکان ویستوویانە باڵیۆزەکە بڕفێنن، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکداران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە، جگە لە باڵیۆز، پۆلیسێکیش کوژراوە کە پارێزگاری لە شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



