
SNN
ئاوەکانی ئیسرائیل بەهۆی رژانی نەوتەوە پیسبوون و بەهۆیەوە ژماریەیەکی زۆر لە ماسی سەرئاوکەوتوو بیندراون، بەهۆی ئەو پیسبوونەوە ئیسرائیل ناچاربووە کەناراوەکانی دابخات.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، لە هەفتەی رابردووەوە کەناراوەکانی ئیسرائیل پیسبوون بەهۆی رژانی نەوتەوە وەک گومان دەکرێت، ئەگەرچی سەرچاوەی ئەو پیسبوونە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، ئەمە یەکێکە لە خراپترین پیسبوونی ژینگە کە وڵاتەکە بەخۆیەوە بینیویەتی و ئاوی پیسبوو لە باشوورەوە بەرەو باکووری ئاوەکانی ئیسرائیل دەڕوات.
لە ئێستادا وەزارەتی سروشت و پارکەکانی ئیسرائیل هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەی ئاوی وڵاتەکەی دەستپێکردووە کە پێدەچێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، داوا لە خۆبەخشانیش کراوە بەشداری هەڵمەتەکە بکەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



