لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى له‌باره‌ى رێكاره‌كان له رێگه‌گرتنى بڵاوبوونه‌وه كۆرۆناى گۆڕاو ئه‌نجامدا، له دواى كۆبوونه‌وه‌كه وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: ته‌نیا وه‌فدى حكومى و دیپلۆماسى له‌نێوان پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێم هاتووچۆ ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیدا جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتى دا به ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێم رێكبخه‌نه‌وه، ته‌نیا وه‌فدى حكومى و دیپلۆماسى هاتووچۆى بكات له‌نێوان عێراق و هه‌رێم، هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه بكرێت”.
وتیشى: “بڕیارمانداوه ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به كراوه‌ى بمێنێته‌وه و پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت، به پابه‌ندبوونى زیاتر به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بڕیارماندا ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاكان جه‌ختى زیاتر بكه‌نه‌وه له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان، به‌تایبه‌تى له‌كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌دا”.
باسى له‌وه‌شكرد: “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك جێبه‌جێبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه”.
جوتیار عادل له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى دابه‌شكردنى مووچه و بڕى لێبڕینى مووچه‌ى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم 25ى مانگ به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ى لێبڕین دیارى نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه پاش كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى داهاته‌كه رێژه‌ى لێبڕینه‌كه دیارده‌كرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


