“لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەهای بەرمیلێک نەوت دەگاتە 75 دۆلار”

نەوت
SNN
گرووپی بانەکانی “گۆڵدمان ساکس” پیشبینی ئەوە دەکات کە زۆر خێراتر بەهای نەوت بچێتەوە ئاستی جارانی، بەهۆی ئەو رێککەوتنانەی کە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپیک لەسەری رێککەوتوون وا چواڕوان دەکرێت لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بەهای نەوت بگاتەوە ئاستی پێش بڵاوبوونەوە کۆرۆنا.
بانەکەکە ئەوەش رووندەکاتەوە کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا نەوت بە تەواوەی دەگاتەوە ئاستی جارانی و پێشبینی ئەوەش دەکرێت بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت بۆ هەر بەرمیلێک، لەگەڵ ئەوەشدا بانکەکە لە راپۆرتێکدا ئەوە رووندەکاتەوە، بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت وای کردووە بەهای نەوت لە بازاڕی وزەدا بەرزبێتەوە.
گۆڵدمان ساکس ئاماژە بەوەشدەکات: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاڵۆزییەکی زۆری لە تەواوی بازاڕەکانی بازرگانی و جیهانی دروستکردوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی دووبارە ئەو ڤایرۆسە لە بەشێکی زۆری وڵاتانی زلهێز لە پاشەکشەدایە وایکردووە کە کارگە گەورەکان بکەونەوە کارو خواست لەسەر نەوتی خاو زیاتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڤاکسینی کۆرۆنا دووبارە کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای نەوت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



