ئەمەریكا: لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵی میلیشیاکانی شیعە لە عێراق دەکەین

ئەمریکا
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راگەیاند، هەڕەشەکانی ئێران بە جددی وەردەگرن و چاودێری چالاکییەکانیان لە سووریا و عێراق دەکەن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵی میلیشیاکانی شیعە لە عێراق دەکەن.
پۆمپێیۆ دەڵێت، ئەمەریکا پابەندە بە چاودێریکردنی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا ئەمەش بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە ئێرانەوە بۆ سووریا و لوبنان، چونکە گواستنەوەی چەک مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەکات و هەژموونی ئێرانیش بەهێز دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پۆمپێیۆ روونیکردەوە، بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێز و کەلوپەلی سەربازی زیاتر رەوانەی سعوودیە دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


