
لاوتارۆ مارتینێز
SNN Sport
لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، یانەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە گوێ بۆ گرێبەستی هیچ یانەیەکی تر نەگرن بێجگە لە یانەی بەرشەلۆنە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، هەردو یانەی پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن و ئامادەن ئۆفەر پێشکەشی یانەی ئینتەرمیلان بکەن، بەڵام ئەو یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە نایەوێت پەیوەندی بە ئەو 2 یانەیەوە بکات.
رۆژنامەکە دەڵێت” لاوتارۆ تەنها لە پێناو بەرشەلۆنە ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت، ئەو یاریزانە دڵخۆشە لە یانەکەی ئێستای، بەڵام ئەگەر بەرشەلۆنە گرێبەستی پێشکەش نەکات پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە ناکات و رازی نیە ئینتەرمیلان گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی لەگەڵ یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی بکات”.
لاوتارۆ مارتینێز نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 111 ملیۆن یۆرۆیە، ئەگەر هەر یانەیەک بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە دەبێت ئەو بڕە پارە بە ئیدارەی بەرشەلۆنە بدات، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت 2 یاریزانی لە گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەکار بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لاوتارۆ بۆ جێگرەوەی لویس سوارێز بکڕێت، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی تەمەنی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە و نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



