وتەبێژی کۆشکی سپی “ئێران دهستبهرداری پابهندبوونهكانی به رێككهوتنی ئهتۆمی بووه”

جین ساکی
SNN
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران لە پابەندییەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە زۆر دوورکەوتووەتەوە و واشنتن هیچ هەنکاوێك بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تاران نانێت.
ئەم قسانەی جین ساکی لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو ئەگەر پێویست بکات بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 60 زیاد دەکەن، ساکی وتیشی “ئێمە هیچ ئاماژەیەکمان نەناردووە و هەنگاوی زیاتریش بەو ئاراستەیە نانێین. ئەوەشی وەزیری دەرەوە بلینکن وتوویەتی ئەوەیە، کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردن لە ئێران لەوەی دەستی بگاتە ئەتۆم”.
روونیشی دەکاتەوە “ئێران زۆر دوورە لە پابەندییەکانیەوە بە رێککەوتنەکە، ئەمە سەرۆك و وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکاش وتوویانە. ئەوەی ئێمە دەرگامان بۆی کراوەیە دیپلۆماسیە، ئێران دهستبهرداری پابەندبوونەکانی بووه و ئێمەش هیچ هەنگاوێك بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان نانێین. ئێستا لە قۆناغێکداین، ئەوروپیەکان چاوەڕێی وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەن، كه ئاراستەی ئێرانیان کردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



