“داواكارى لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ راده‌ستكردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم ناده‌ستوورییه”

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رزبوونه‌وه نرخى نه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نییه به‌وه‌ى كه تا ئێستا هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنى كۆتایی، ده‌شڵێت: “دواكه‌وتنى رێككه‌وتنى كۆتایی په‌یوه‌ندى به هێزه‌كانى نێو په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌یه”.
به‌هجه‌ت عه‌لى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه نییه كه تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتى كۆتایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ئه‌وه روونه كه شاندى هه‌رێم ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه راده‌ستبكه‌ن، جا چ نه‌وته‌كه بێت یاخود داهاته‌كه‌ى”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌م بابه‌ته زیاتر په‌یوه‌ندى به سووربوونى لایه‌نه سیاسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه كه تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم كۆى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه بیفرۆشێت”.
به‌هجه‌ت عه‌لى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه خواستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ناده‌ستوورییه و ده‌شڵێت: “ئه‌م داواكارییه‌ى كه لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق هه‌یانه نا ده‌ستوورییه، له ئێستاشدا حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیووه بۆ رێككه‌وتن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


